بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئیرنا، «مامۆستا فایەق رۆستەمی» لە وتاری نوێژی هەینیی ئەم حەوتەیەی شاری سنە، باسی لە پلاندانان ھاتوچۆی زیارەتکارانی ئەربەعین لە سنووری باشماخی مەریوانی کرد و ڕایگەیاند: ھاتوچۆ لەم سنوورەوە دەرفەتێکی باشە بۆ پتەوکردنەوەی یەکڕیزیی نێوان شیعە و سوننە و گەلێک بایەخمەندە.
وتیشی: لە ڕوانگەی سوننەکانەوە، ئەوانەی ئەهلی بەیتی پێغەمبەر (ص)یان خۆش دەوێت و لەسەر ئەم بیروباوەڕە پاوەجێ بمێننەوە ھەتا مردن، مردنیان بە شەهیدبوون دادەنرێت.
ئیمامی جومعەی شاری سنە جەختی لە پاراستنی یەکڕیزیی کۆمەڵگای ئیسلامی کردەوە و وتیشی: بەڕێوە بردنی نەریتی ئەربەعینی حسەینی(ع) و بڕیاری ڕێگەدان بە هاتووچۆی زیارەتکاران لە سنووری باشماخەوە نیشاندەری بوونی ئاسایشتە لە سنوورەکانی پارێزگای کوردستانی ئێران و ھەرێمی کوردستانی عێراق، ھەربۆیە هەوڵەکانی بەرپرسانی پاراستنی ئاسایشت جێگەی دەستخۆشی و ستایشە.
342/